خۆشه‌ویستی سینه‌ما ( ۱ )
چ ئێواره‌یه‌کی خۆشبو وه چ فیلمێکی خۆشبو! چوم بۆ سه‌یرکردنی فیلمی سیلڤه‌ر لانینگ پله‌یبووک ( ) له ده‌رهێنانی ده‌یڤید ئۆ ره‌سل وه نواندنی برادلی کۆپه‌ر، جه‌نێفه‌ر لۆره‌نس و ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگ رۆبه‌رت دێ نرۆ. زۆر ئاسان بوو بۆ من که زۆر زوو بتاوێمه‌وه له ناو چیرۆکی فیلمه‌که وه هه‌ست به قولی چیرۆکه بکه‌م وه ببم به به‌شێک له خه‌ونی ده‌رهێنه‌ره‌کو له‌گه‌ل ئه‌کته‌ره‌کان هه‌ستم به‌رزو نزم بێت! به‌راستی خه‌ونوو راستیه‌کی خۆش‌و به‌سود بوو.
پات ( برادلی کۆپه‌ر ) توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه پاش ئه‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی خیانه‌تی لێ کرد وه باوکی ( رۆبه‌رت دێ نێر‌و ) له‌گه‌ل دایکی ( جاکی ویڤه‌ر ) هه‌وڵ ده‌ده‌ن که یارمه‌تی بده‌ن وه له‌م گرفته ده‌رونیه رزگاری بکه‌ن، به‌ڵام پات هه‌ر به‌خه‌ونی ئه‌وه ده‌ژیت که ده‌بێت چاک بێته‌وه تاکو بگه‌رێته‌وه بۆ خێزانه‌که‌ی! له لایه‌کی تر تێفه‌نی ( جه‌نێفه‌ر لۆره‌نس ) ئه‌ویش توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه پاش مردنی هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌م دوو نه‌خۆشه یه‌کتر ده‌بیننو تێفه‌نی ده‌یه‌وێت له پات نزیک ببێته‌وه به‌ڵام پات نایه‌وێت چونکه خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خێزانه‌که‌ی بۆی ده‌گه‌رته‌وه! ده‌رهێنه‌ر چه‌ند به قوڵی باسی دوو نه‌خۆش ده‌کات وه چۆن هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌ن له‌گه‌ل یه‌کتر، چۆن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ورو به‌ریان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که هه‌موو هه‌سته مرۆڤایه‌تیه‌کانیان به‌کار بێنن بۆ یارمه‌تی ئه‌م دوو نه‌خۆشه! چۆن پێمان ده‌لێن که به خۆشه‌ویستی ده‌توانین گرفته ده‌رونیه‌کانمان چاک بکه‌ینه‌وه‌و ده‌بێت له‌بیر نه‌که‌ین که ئێمه مرۆڤین وه پێویستیمان به یارمه‌تی ده‌رونی هه‌یه، به‌راستی ئه‌کته‌ره‌کان زۆر به‌رێکو پێکی ده‌وره‌کانی دیت، هه‌ستم ده‌کرد که ئه‌وان به‌راستی ئه‌م گرفتانه‌یان به‌سه‌ر هاتووه!
تێکه‌ڵ که‌ردنی هه‌موو به‌شه‌کانی فیلمه‌که کارێرێکی زۆر جوان‌و پرۆفیشینالانه‌بوو له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌ک، چیرۆکی هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کانی فیلمه‌که‌ی کۆ ده‌کرده‌وه به‌یه‌که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که چیرۆکی سه‌ره‌کی فیلمه‌که ون بێت له پێش چاوی بینه‌ر، به‌کار هێنانی کامێرا زۆر لێهاتوو بوو له‌گه‌ل چیرۆکی فیلمه‌که، چیتر بڵێم زیاتر له‌وه‌ی که توانیان چیرۆکێکی رۆژانه‌ی مرۆڤایه‌تیان زۆر به ساده‌ییو جوان پێشکه‌ش کرد به بینه‌ران، ده‌ستیان خۆش بێت.
منیش گره‌مه‌وه ماڵوه وه ده‌ستم کرد به‌نوسینی بۆچونی خۆم‌و هه‌سته‌کانی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی که بڵێم سینه‌ما چه‌ند گرنگه بۆ مرۆڤایه‌تی وه بۆ گۆرین هه‌سته‌کانمان بۆ باشتر. بزانینی فیلمی هه‌فته‌ی داهاتوو چی ده‌ڵێ :)